هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێدەكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردوەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئازاری 2016 هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێكردووەتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ 22ی ئەم مانگە هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستا.

رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە نەوت بە دزیەوە لە بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەرهێنراوە بۆیە هەناردەكردنی نەوت وەستێنرابوو.