به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و وه‌رزی به‌هار گه‌شتیاری زۆر له شاره‌كانی خواره‌ی عێراق و ڕۆژ هه‌ڵاتی ئێرانه‌وه سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵیش گه‌شتیاران ڕویان له‌سلێمانی كردووه.
ئارام شوانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕیگه‌یاند” له‌ماوه سێ ڕۆژدا له ڕێگه‌ی فڕۆكه خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی و بازگه‌كانه‌وه ١٢ هه‌زار و ٩٤٢ گه‌شتیار هاتونه‌ته سلێمانی”
وتیشی”هاتنی گه‌شتیاران به پێی ڕۆژه‌كان به‌م شێوه‌یه بووه ڕۆژی ١٩/٣ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له فرۆكه خانه‌وه هاتون ١٠٩١ كه‌س له بازگه‌كان ٢٦٨٤ هاوڵاتی عه‌ره‌ب هاتووه وه ١٢٠٥ ئێرانیش هاتووه له‌ڕۆژی ٢٠/٣ له فڕۆكه خانه‌وه ٣٤٤ كه‌س هاتووه له بازگه‌كان ٦٣٩ ئێرانی هاتووه ٢٣٧٣ هاوڵاتی عه‌ره‌ب له باشماخه‌وه ٩٤٤ گه‌شتیا هاتووه وه‌له ٢١/٣ له فڕۆكه خانه‌وه‌٨٢٠ گه‌شتیار هاتووه له‌بازگه‌كان ٦٩٤ ئێرانی ١٢٧٣ هاوڵاتی عه‌ره‌ب له باشماخه‌وه ٨٦٥ گه‌شتیار هاتووه”.
ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا گه‌شتیاران له شاره‌كانی خواروی عێراق و كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ڕوده‌كه‌نه شاری سلێمانی.