بان كی‌ مون ڕه‌خنه‌ له‌ئیسرائیل ده‌گرێت

حكومه‌تی‌ ئیسرائیل به‌نیازه‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ نوێ‌ له‌فه‌له‌ستیندا دروستبكات، به‌وهۆشیه‌وه‌ (بان كی‌ مون) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌خنه‌یه‌كی‌ توندی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئیسرائیل كرد.
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) له‌زاری‌ (بان كی‌ مون) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، دروستكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوون به‌پێی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نا یاساییه‌، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێبكات، ئه‌وا گورزێكی‌ كوشنده‌ به‌ر پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێت.
(بان كی‌ مون) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئیسرائیله‌وه‌، ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ ئاڕاسته‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ (بنیامین ناتانیاهۆ) كرد، داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ ئیسرائیل كرد، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ڕابگرێت.