نرخى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ له‌قه‌باره‌ى ئابورى زۆرێك له‌وڵاتانى جیهان زیاتره، كه عێراق یه‌كێكیانه.
هه‌ندێك له‌كۆمپانیا ناوداره‌كانى جیهان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك گه‌وره‌و فراوان بون كه به‌ته‌نهایى ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئابورى به‌شێك له‌وڵاتاندا ركه‌به‌رى بكه‌ن. گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى جیهان له‌ڕوى به‌هاى كۆى پشكه‌كانیه‌وه كۆمپانیاى ئه‌پڵ Appleه، كه نرخى كۆى پشكه‌كانى له‌مساڵى 2015دا به652 ملیار دۆلار راگه‌یاندرا. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆى داهاتى فرۆشى نه‌وتى عێراق له‌ساڵى 2006ه‌وه تا 20014، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هاى پشكه‌كانى ئه‌پڵ چه‌ند گه‌وره‌تره له‌داهاتى هه‌شت ساڵى فرۆشى نه‌وتى عێراق كه ته‌نها 550 ملیار دۆلار بووه!
ئێستا نرخى پشكهكهكانى ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆ GDPى زۆرێك له‌وڵاتاندا به‌راورد ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت به‌پێى داتاكانى سندوقى دراوى نێودهوڵهتىو بانكى نێوده‌وڵه‌تى، به‌هاى پشكه‌كانى ئه‌پل له‌ئابورى ئێرانیش گه‌وره‌تره، كه 368 ملیار دۆلار بووه له2014دا.
ئه‌وه ته‌نها عێراق‌و ئێران نین به‌راورد به‌كۆمپانیاى ئه‌پڵ لهپێگهیهكى نزمتردان، به‌ڵكو وڵاتانى وه‌كو سویسرا‌و سوید‌و دانیمارك‌و پۆڵه‌نداو به‌لجیكاو ئیمارات‌و زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ى كه خاوه‌نى ئابورییه‌كى بچوكن به‌هه‌مانشێوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى هێزى كڕین له‌به‌رچاو بگیرێت، ئایا ده‌كرێت بوترێت كه كۆمپانیاى ئه‌پڵ له‌ئابورى ئێران گهورەتره؟ نهخێرلهبهرئهوهى به‌هاى ئابورى ئێران له‌سه‌ر هاوسه‌نگى هێزى كڕین زیاتر له1200 ملیار دۆلاره، له‌كاتێكدا كه كۆى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ 652 ملیار دۆلاره. سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له‌ڕووى هاوسه‌نگى هێزى كڕینه‌وه هێشتا كۆمپانیاى ئه‌پڵ لهئابورییهكانى وه‌ك عێراق، ئیمارات، سویسرا‌و سوید گه‌وره‌تره.
پێوه‌رى هاوسه‌نگى هێزى كڕین، به له‌به‌رچاوگرتنى جیاوازى تواناى كڕینى دۆلار له‌وڵاتانى جۆراوجۆر یه‌كسان ده‌كرێته‌وه به‌داهاتى ئیسمى وڵاتان. بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى “فه‌رید زه‌كه‌ریا” شیكارى كردوه: “ئێوه ده‌توانن نانێك له‌بازاڕى چین به 1 دۆلار‌و 66 سه‌نت بكڕن، له‌كاتێكدا له‌ئه‌مه‌ریكا نرخى هه‌مان نان 2 دۆلار‌و 39 سه‌نته، نرخى پاكه‌تێك جگه‌ره‌ى مالبورۆ له‌چین 2 دۆلار‌و 40 سه‌نته‌و له‌ئه‌مه‌ریكا به 6 دۆلاره. كه‌واته تواناى كڕین له‌چین 4 دۆلار زیاتره له‌تواناى كڕین له‌ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رئه‌وه سه‌رنجدان له‌رێژه‌ى داهاتى وڵاتان به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنى تواناى كڕین، ده‌شێت داهات ناڕون‌و رێشێونهر بێت”.
خاڵێكى دیكه‌ى سه‌رنجڕاكێش ده‌رباره‌ى به‌هاى كۆى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ به‌راورد به‌وڵاتانى دیكه، به‌راوردى نێوان به‌هاى ئه‌م كۆمپانیایه‌و بۆرسه‌ى روسیایه. به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى بلومبێرگ له‌ڕێگه‌ى فرۆشتنى كۆى پشكه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵه‌وه به 652 ملیار دۆلار، نه‌ك ته‌نها ده‌توانرێت ته‌واوى پشكه‌كانى هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه بكڕدرێن كه له‌بازاڕى كاغه‌زه داراییهكانو بۆرسه‌ى روسیادان، به‌ڵكو بهباقى ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌توانرێت ئایفۆنێكى 6 بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌كى روسییش بكڕدرێت.