له‌بودجه‌دا بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر بۆ مه‌سر‌وفات ئوخرا ته‌رخانكراوه‌

بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2013 ی‌ عێراق چه‌ندین تێبینی‌‌و سه‌رنجی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی‌ بودجه‌ كه‌ به‌ناوی‌ (مه‌سروفات ئوخرا)یه‌.
(نوره‌ ئه‌لبیجاری‌) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ده‌نانیری‌ ڕاگه‌یاند، له‌خشته‌ی‌ ده‌رخسته‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تدا بڕه‌ پاره‌ی‌ ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركراوه‌، به‌ڵام بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆریش به‌ناوی‌ (مه‌سروفات ئوخرا) ده‌ستنیشانكراوه‌.
نوره‌ ئه‌لبیجاری‌ به‌پرسیاره‌وه‌ وتی‌:”ئه‌و (مه‌سروفات ئوخرا) یه‌ چییه‌‌و بۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕون‌و ئاشكرا نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی‌ تر ئاشكراكراون‌و زانراوه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێن”.
كێشه‌یه‌كی‌ تریش كه‌ بووه‌ته‌ جێ سه‌رنجی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌وه‌یه‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوان له‌بودجه‌ی‌ پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان زیاد‌و كه‌می‌ تێدایه‌، كه‌ ڕێژه‌ی‌ دانیشتوان به‌ (34) ملیۆن‌و (410) هه‌زار كه‌س خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌كاتێكدا له‌هه‌ندێك نوسراودا به‌ (33) ملیۆن‌و له‌هه‌ندێكی‌ تردا به‌ (31) ملیۆن كه‌س ده‌ستنیشانكراوه‌.
ئه‌لبیجاری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ئایا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بودجه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ پارێزگایه‌كدا بكرێت‌و چی‌ بۆ هه‌رێمیش بكرێت، ئه‌وه‌ كێشه‌‌و هه‌ڵه‌ی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ ناو بودجه‌ی‌ گشتی‌ (2013) ی‌ عێراقه‌.