قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌دوا كۆبونه‌وه‌یدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی ڕاگه‌یاند و ماوه‌ی دوو مانگ دیاریكراوه وه‌ك چاودێری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌بینای قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو بۆباسكردن و پێداچونه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كاڵاكان، سه‌ردار قادر جیگرى پارێزگارى سلێمانى و به‌ختیار عه‌بدولڕحمن قایمقامى سلێمانى و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواى گفتوگۆكردن و گۆرینه‌وه‌ى بیروڕا، له‌سه‌ر نرخى هێڵه‌كان گواستنه‌وه‌ى نیوان شاره‌كان و نرخى گۆشتى سورو و كریى خانوو و نرخى خزمه‌تگوزارى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون كه به شێوه‌یه‌كى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخى دارایى هاوڵاتیان بگونجێت، بۆیه بڕیاردرا به:
1- كریى گواستنه‌وه‌ى هێڵى ته‌كسى نێوان سلێمانى – هه‌ولێر كه‌مبكرێته‌وه بۆ 12 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ دروستكردنى لۆگۆ بۆ سه‌رجه‌م ته‌كسیه‌كانى ناو و ده‌ره‌وه‌ى شار.
2- نرخى گۆشتى سوور ده‌بیت له 13 هه‌زار دینار زیاتر نه‌بیت، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزاى ماددی ده‌درێت، هه‌وڵ ده‌دریت كارئاسانى ته‌واو بۆ هاوڵاتیان بكرێت له‌رێگه‌ى هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه، به‌مه‌رجیك لایه‌نى ته‌ندروستى و ڤێته‌رنه‌رى ره‌چاو بكه‌ن.
3-كرێى خانووبه‌ره ده‌بێت 20% كه‌مبكرێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ى پابه‌ند بن‌و هاوكاربن.
4- ده‌رباره‌ى قیسته‌كان ده‌بێت هه‌ردوولا خاوه‌نی كاڵا‌و كڕیار هه‌وڵ بده‌ن گرێبه‌ستێكى نوێ واژۆ بكه‌ن و له‌كاتى موچه‌دا قیسته‌كان بدرێت.
5- كریى خزمه‌تگوزارییه‌كانى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌بێت له‌نێوان 50-65 هه‌زار دیناردا بێت، ئه‌وانه‌ش كه زیاتر بێت كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌و نرخه.
ئه‌م نرخانه‌ش بۆ ماوه‌ى دوو مانگه، دواتر لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كاندا نرخه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان.