گوژمەی بازرگانی نێوان تورکیا و ڕوسیا بزانە

سەرەڕای ئاڵۆزیی نێوانیان، رووسیا هەناردەی گازی سرووشتی بۆ تورکیا زیادکرد و کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایگەیاند، لە سەرەتای 2016 ەوە هەناردەی گازی سرووشتی بۆ تورکیا و ئەوروپا بە رێژەی 33.55% زیادکردووە.



ئالێکسەی میلەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای گازپرۆم لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەسەدا 33.55ی هەناردەی گازیان بۆ تورکیا و ئەوروپا زیادکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 15ی ئادار، 36 ملیار مەتر سێجا گازی سرووشتییان هەناردەکردووە.



– گوژمەی بازرگانی نێوان رووسیا و تورکیا 5 ملیار و943 ملیۆن دۆلارە

– کشتوكاڵ و بەروبوومی ئاژەڵداری: 1 ملیار و 68 ملیۆن دۆلار

– کوتاڵ: 910 ملیۆن دۆلار

– ئۆتۆمبێل: 680 ملیۆن دۆلار

– ئامێری کارەبایی: 610 ملیار دۆلار

– ماددە کیمیاییەکان: 378 ملیۆن دۆلار