له كهمكردنهوهیهكى ئاشكرادا كه ئه‌م هه‌فته به‌رێوه‌چوو، عێراق بڕى (30) هه‌زار ته‌ن برنجى ئه‌رجه‌نتینى ده‌كرێت، كه نرخى یه‌ك ته‌نى به 468 دۆلار و پێویستیهشه له ماوه‌ى نێوان ئازار و نیسان باربكرێت.
ئاژانشى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى بازرگانانى ئه‌وروپا بڵاویكردۆته‌وه، له زیادكردنه‌كه‌دا عێراق داوایكردووه، برنجه‌كه به‌رهه‌مى یه‌كێك وڵاتانى ئه‌مریكا، ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگواى بێت، كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش 8ى ئازار كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا 14ى هه‌مان مانگ درێژكراوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ى بازرگانه‌كان كه ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه عێراق كهمكردنهوهیهكى دیكه بۆ كڕینى 90 هه‌زار ته‌ن برنجى دیكه راده‌گه‌یه‌نێت.
ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، عێراق زۆرجار زۆر بڕنجى زیاتر ده‌كڕێت له‌و بڕه برنجه‌ى كه له كهمردنهوهكاندا دواى ده‌كات، واده‌ى كڕینهكانیش درێژده‌كاته‌وه.