وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئێران، ڕوفاتی (69) سه‌ربازیان ئاڵۆگۆڕ كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی (شه‌له‌مچه)وه، حكومه‌تی عێراق ڕوفاتی (60) سه‌ربازی ئێرانی ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه‌و ئێرانیش ڕوفاتی (9) سه‌ربازی عێراقیی ڕاده‌ستی به‌غدا كردووه‌ته‌وه.
(مه‌هدی ته‌میمی) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ له‌شاری به‌سره به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند، ناسنامه‌ی هیچ كام له‌عێراقییه‌كان دیارنییه‌و ناناسرێنه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه، له‌جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی (عێراق ـ ئێران)دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ، تائێستا له‌ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه‌وه ڕووفاتی (2)هه‌زارو (271) سه‌ربازی عێراقی هێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئێران ڕوفاتی هه‌زارو (657) سه‌ربازی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.