ئاستی هاوردەکردنی سەوزە و میووە لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە رێگەی دەروازەی گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە، بەڕێژەی 50% کەمیکردووە.
هۆکاری دابەزینەکەش بۆ وەرگرتنی باج لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە، چونکە بەشێک لەو بارهەڵگرانەی سەوزە و میوە هاوردە دەکەن، بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقی دەبەن. بەم هۆیەشەوە نزیكەی 500 كرێكار لەو کۆمەڵگەیە، بێکاربوون.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دابەزیووە
