28 ساڵ بەسەر كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەی ئازیز لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی شۆڤێنی، تێدەپەڕێت.
هەڵەبجە ئەو پارێزگایەی كە سیمبولی مەزڵومیەت و قوربانیدانی خۆڕاگری گەلەكەمانە لە پێناو ئازادی و سەرفرازیدا، هەڵەبجە هێمای خۆڕاگری و ئیرادەی مانەوە و خواستی ئەم گەلەیە بۆ ژیان و بونیاتنان و پێشكەوتن. سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە هیچ چەك و هێز و پیلانێكی دوژمنان و ناحەزان ناتوانن بەسەر ئیرادەی مانەوەی ئەم گەلە ئاشتیخواز و ژیان دۆستەدا زاڵ بن.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەیادی 28 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پرسەو ماتەمینی ئاڕاستەی تەواوی خانەوادەی قوربانیان دەکات و هیوای چاکبونەوە بۆ ئەوبریندارانە دەخوازێت کەتائێستا بەدەست پاشماوەی ئەو چەکەوە دەناڵێنن داواش دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمو هەنگاوێک بنێت بۆ بۆخزمەتکردنی ئەو پارێزگایەو چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەڵەبجە.