سەرۆکی ژووری بازرگانی: بەپێی یاسای جیهانی کارەکانی بازرکانان ڕیک دەخەین

 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ووڵاتی لوبنان بەشداریمانکرد لە کۆنفرانسی ڕێکارەکانی ناوبژیوانی جیهانی.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند”  لە 11 و 12 ئەم مانگەدا وەک ژوری بازرگانی سلێمانی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان هەڵ ساین بەبەشداری کردن لە کۆنفراسێک کە رێکخرابوو لە بەیروت پایتەختی لوبنان بەهاوکاری ژووری بازرگانی بەغداد لەگەڵ ژووری بازرگانئ نێودەولەتی لە لوبنان”.
 
وتیشی” لەکۆنفرانسەکەدا چەندەها کەسی ئەکادیمی و دادوەری ناسراوی لوبنانی لە بواری تحکیم دا بە شداریان تیادا کرد تیشک خرایە سەر ئەو میکانیزمانەی کە بەکاردێت لە تحکیمی نیودەولەتی لە لوبنان بە تایبەتی رینمایەکانی (قواعد) یونسیتراڵ وە هە روەها یاساکانی ژووری بازرگانی نێودەولەتی لە پاریس وە چۆن لە عێراق و هەریم دا دەتوانرێت سوود وەربگیرێت لە و شارەزاییەی لوبنان”
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا لەو بۆنەیەدا نۆینەران لە هەمووە ژوورە بازرگانیەکانی عیراق و سەفیری عیراق لە لوبنان وە چەند پەرلەماندارێک بەشداریان کرد .