ئیسلام زاخۆیی‌ بریندار ده‌بێت

بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ برینداربوونی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ (ئیسلام زاخۆیی‌)ه‌  كه‌ گوایه‌ له‌ڕووداوێكی‌ هاتوچۆدا برینداربووه‌و هاورێیه‌كیشی‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
(زیاد عابد) لێپرسراوی‌ لقی‌ دهۆكی‌ یه‌كێتی‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان‌ به‌NNAڕاگه‌یاندوە، له‌گه‌ڵ نووسینكه‌ی  زاخۆی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان گفتوگۆیان كردووه‌و ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند ئیسلام زاخۆیی سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی كلیپێكی هونه‌ری بووه‌ بۆ گۆرانییه‌كه‌ی، كه‌ به‌پێی سیناریۆیی كلیپه‌كه‌، رووداوێكی ئۆتۆمبێلی تیایه‌.
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ بریندار بوونی ئیسلام زاخۆیی ده‌كه‌ن دوورن له‌راستییه‌وه‌, چونكه‌ ئه‌و رووداوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌نها له‌كلیپه‌كه‌یه‌ و هه‌واڵی برینداربوونی  ریكلامه‌.