لەڕێگەی وتنی گۆرانیەوە پارە بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەکۆدەکرێتەوە

 
به‌وتنی گۆرانی پاره‌ بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ كۆ ده‌كرێته‌وه
كچێك به‌مایكێكه‌وه‌ و هاوڕێ كوڕه‌كه‌شی به‌ گیتارێكه‌وه‌ ئاوازی گۆرانی ده‌ژه‌نێت و ئه‌ویش به‌ده‌نگێكی ناسك و نه‌رم گۆرانی هونه‌رمه‌ند سالار سه‌لمان ده‌لێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش گوێیان بۆ ده‌گرن.
هۆنیا كه‌مال ئه‌ندامی ڕێكخراوی كوردستان بۆ هاریكاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یه‌ ئه‌و به‌ گۆرانی وتن سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ن بۆ نه‌ خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ئەو ڕایگەیاند” من به‌خۆبه‌خش گۆرانی ده‌ڵێم وه‌ فستیفاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕكردنم به‌ هه‌لێك زانی كه‌ده‌مه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هانی خه‌ڵك بده‌م كه‌ به‌پاره‌و هاوكاری سه‌رجه‌م توشبوان به‌ نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌بكه‌ن”
وتیشی” داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵك ده‌كه‌م كه‌ بتوانن هاوكاریمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌ بكڕدرێت وه‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌ كاره‌ خۆبه‌خشیه‌كانمان”
دكتۆره‌ شیلان حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆكی  ڕێكخراوی كوردستان بۆ هاریكاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ڕایگەیاند” ئه‌م ڕێكخراوه‌ی ئێمه‌ هه‌مو كاره‌كانی به‌ خۆبه‌خشییه‌ ئه‌وگه‌نجانه‌ به‌ گۆرانی و موزیك به‌شدارن له‌گه‌ڵماندا وه‌ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ترمان له‌گه‌ڵه‌ كه‌ به‌ كاری ده‌ستی و چن و دروستكرنی ملوانكه‌و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه‌ به‌شدارن له‌ گه‌ڵماندا”
ده‌شڵێت” ئامانجی سه‌ره‌كیمان كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌ بۆ هاوكاری كردنی هه‌موو توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ تابتوانین له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ كه‌مێك هاوكاری به‌و نه‌خۆشانه‌ بگه‌یه‌نین”
له‌ئێستادا له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌ گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان سندوقی هاوكاری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ داندراوه‌ خه‌ڵكیش هاوكاری خۆی له‌وێوه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ توشبوان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەمیشە هاوکاری ناخۆشخانەی هیوای توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی کردووە تا ئێستا بەردەوامە لەو هاوکارییە.