به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) فێستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕكردن له‌ناوچه‌ی تاسلوجه‌ى سلێمانی كرایه‌وه، كه تێیدا نرخی كاڵا و شتومه‌ك و كه‌ره‌سته و خۆراك و جوانكارى 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
بە ئامادەبونی عومەر قەڵادزێی نوێنەری پارێزگاری سلێمانی و خاوەر زەکی هەناری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و یاسین ڕەحیم فەرەج و نەوزاد غەفور جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ژمارەیەک لەئەندامانی ژووری بازرگانی فستیڤاڵەکە کرایەوە
ئارداد شمقار، وته‌بێژی فێستیڤاڵه‌كه له‌لێدوانێكدا بۆ ڕایگەیاند” فێستیڤاڵه‌كه به‌چاودێری ژووری بازرگانی سلێمانییه و زیاتر له 100 كۆمپانیای بیانی و توركی و ئێرانی و ناوخۆیی به‌شداریان كردووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له‌م فێستیڤاڵه كه داشكاندنی ته‌واوی نرخی كاڵاكانه له‌وه‌ی كه له‌بازاڕدا هه‌یه و كۆمپانیاكانیش كه به‌شدارییان كردووه بریتین له‌به‌شه‌كانی جلوبه‌رگ و خۆراك و شتومه‌كی جوانكارى و كه‌ره‌سته‌ى ناوماڵ و سه‌رجه‌میان به‌ڕێژه‌ى 50% داشكێنراون.
وتیشی “ئه‌و داشكاندنه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌كه بۆ فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵك به‌گشتی، چونكه قه‌یرانی دارایی كاریگه‌رى خراپی هه‌بووه”.
وتیشی “فێستیڤاڵه‌كه له‌مڕۆ 10ی ئازاره‌وه تاوه‌كوو 14ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت و خه‌ڵك ده‌توانن سه‌ردانی شوێنه‌كه بكه‌ن”.
عومەر قوڵادزەی نوێنەری پارێزگاری سلێمانی ڕیگەیاند کردنەوەی ئەم جۆرە فستیڤاڵانە گرنگی خۆی دەبێت بەتایبەت لەم قەیرانە داراییەی ئێستا هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
وتیشی” داوامان لەتەواوی کۆمپانیاکان کردووە کە تادەتوانن نرخی کاڵاو شتومەکەکانیان دابەزێن تا هاووڵاتیان بتوانن سود لەکڕینی پێداویستیەکاناین بدینن”