پارێزگای سلێمانی نرخی پێداویستیەکانی هاوڵاتیانی دەستنیشانکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەردار قادر، جێگری پارێزگاری سلێمانی وردەكاری كەمكردنەوەی نرخی لە سلێمانی راگەیاند كە بەمشێوەیە دەبێت:
 
تەكسی 
تەكسی ناوشار: 3 هەزار دینار 
تەكسی دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود: 4 هەزار دینار
تەكسی بۆ گەرەكی راپەڕین و بەكرەجۆ: 5 هەزار دینار
كرێی گواستنەوە بە پاس لە سلێمانیەوە بۆ دەرەوە:
هەڵەبجە: 2 هەزار دینار 
پێنجوێن: 4250 دینار 
خورماڵ: 3 هەزار دینار 
سەیدسادق: 1500 دینار 
هەڵەبجەی شەهید: 2750 دینار 
كەلار: 4750 دینار 
عەرەبەت: 750 دینار 
بەغدا: 35 هەزار دینار 
هەولێر: 15 هەزار دینار
كەركوك: 6750 دینار 
كۆیە: 8500 دینار 
رانیە: 750 دینار 
قەڵادزێی: 10 هەزار دینار
نرخی یەك كیلۆ گۆشت
گۆشتی بەرخ: 13 هەزار دینار 
گۆشتی مەڕ: 11 هەزار دینار 
گۆشتی گوێرەكە و قیمە: 11 هەزار دینار
یەك كیلۆ مریشكی بەستوو: 3500 دینار
پارەی سەربڕین و چاكردنی مریشك: یەك هەزار دینار 
نرخی مریشكی زیندوو بەجێهێڵرا بۆ ئەو نرخەی بازاڕ دیاریدەكات
كرێی موڵك 
كرێی خانوو بەرێژەی 20% دادەبەزێنرێت 
كرێی دووكان بەرێژەی 20% دادەبەزێنرێت
خزمەتگوزاری یەكەكانی نیشتیەجێبوون لە پەنجا هەزار تێپەر نەبێت
نرخی یەك یونتی كارەبا بۆ یەكەكانی نیشتیەجێبوون كرا بە 160 دینار
یەك ئەمپێر كارەباری مولیدە لە نێوان 5 هەزار بۆ 5250 دینارە.
كرێی گۆرەپانە وەرزشیەكان:
گۆڕەپانە كراوەكان: 15 هەزار دینار بۆ یەك سەعات 
گۆڕەپانە داخراوەكان 20 هەزار دینار
قیستی بانك و یەكەكانی نیشتەجێبون و كۆمپانیاكانی پێویستی ناوماڵ بەپێی دابەشكردنی موچە دەگەرێنرێتەوە
نرخی گەراجی كراوە : هەزار دينار 
نرخی گەراجی داخراو :1500 دینار