ئامادەکاریەکان بۆ فستیڤاڵی نەورۆز بۆ هەرزانکردن بەردەوامە

 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەموو خۆ ئامادەکارییەکی کردووە بۆ فستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن کە زیاتر لا ١٠٠ کۆمپانیای تیایدا بەشدار دەبن.
 
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشی کارکردنی ئامادەکارانی فستیڤاڵەکە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەکان سەردانی ناوچەی تاسلوجەیانکردوو باسیان لەتەواوی خۆ ئامادەکاریەکان کرد لەو چەند ڕۆژەی کە فستیڤاڵەکەی تیادا دەکرێتەوە.
 
 
فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕکرن له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌سه‌رجه‌م بواره‌کان له‌ خۆ ده‌گرێت و به‌ داشکاندنی %٧٠ .
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” به‌چاودێری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپارێزگاری سلێمانی له‌م مانگەدا فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌تیایدا کۆمپانیاکان به‌ڕێژه‌ی له‌%٧٠ داشکاندن ده‌که‌ن”
وتیشی” کردنه‌وه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بۆ هاوکاری خه‌ڵکی کوردستانه‌ تا بتوانن سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن به‌نرخێکی هه‌رزان پێداویستیه‌کانیان بکڕن”
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تائێستا 100 کۆمپانیا به‌شداریانکردووه‌ و ڕۆژانه‌ به‌شداریکردن له‌زیادبوندایه‌ وه‌ داواش له‌سه‌رجه‌م بازگانان و خاوه‌ن کۆمپانیاکان ده‌که‌ین له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداربن تا بتوانین به‌شێوه‌کی باش هاوکاری خه‌ڵک بکه‌ن له‌م قه‌یرانه‌.
فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی له‌ ١٠/٣/٢٠١٦ ده‌ست پێده‌کات که‌ ٥ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ١٥/٣ و تیایدا هه‌مو جۆره‌ پێداویستیه‌کان وه‌ک جلوبه‌رگ و کوتاڵ و پێڵا و به‌رهه‌می پێستی و جوانکاری و به‌رهه‌می خۆراک و په‌ڕاوگه‌ و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و شوشه‌وات و کاره‌بای و مۆبایل تیایدا نمایش دەکرێت و دەفرۆشرێت.