هەشتی ئازاری هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی ژنان دانراوەو لەو رۆژەدا ئازایەتی و خەباتی ژنان دوپات دەکرێتەوە کە بەردەوام توانیویانە ڕۆڵی کەریگەر بدینین لە پێشخستنی ژیاندا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پیرۆزبای لە تەواوی ژنانی جیهان و بەتایبەتی کوردستان دەکات و هەمیشە پشتیوانی مافەکانی ژنان و تواناکانیان بووە لە کاری بازرگانی و پیشەسازی و سەرجەم بوارەکانی دیکە.
هیوادارین لەکوردستاندا هەموو توندو تیژییەک بەرامبەر بەژنان ڕابگیرێت و پشت بەتوانا و لێهاتویی ژنان ببەسرێت.
ههڵبژاردنی رۆژی 8ی مارس وهکوو رۆژی جیهانی ژن، به بۆنهی خۆپبشاندانه گهورهکهی ژنانی کرێکاری کارخانهی رستن و چنینی نیۆیۆرکی ئهمریکا له سالی 1857ی زایینی دیاری کراو که بهمهبهستی زیادکردنی حهقدهست و کهم کردنهوهی ماوهی کار خۆپیشاندانێکیان ڕێکێخست.