وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری مانگی پێشووی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێمی ئاشكراكردووە، كە تێكڕای هەناردەكەی زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەكەیشی زیاتر لە 303 ملیۆن دۆلاربووە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا كە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكەدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، كە مانگی شوباتی ئەمساڵ هەرێم رۆژانە 350 هەزار و 67 بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە، كە تێكڕا بۆ مانگەكە گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 151 هەزار و 944 بەرمیل نەوت.
هەر بەپێی راگەیەندراوە لە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەدا حكومەتی هەرێم 303 ملیۆن و 943 هەزار و 433 دۆلاری وەرگرتووە.
وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لەكاتێكدا كە مانگی پێشوو وەزارەتی سامانەسروشتییەكان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم 650 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر فرۆشتنی 18 ملیۆن دۆلار وەرگرتووە.