ئەنجوومەنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەناردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی ئالیكی ئاژەڵ و ڤاکسینی دژی نەخۆشیەکانی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق رابگیرێت و، رێگریش لە هاوردەکردنی ماسی و سەوزەی ئەو ناوچانە بکات.
ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دوای 56 رۆژ دێت، لە راگرتنی هەناردەکردنی مریشکی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.
عەباس عەلی، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند ” بڕیارەکەی بەغدا بۆ هاوردەنەکردنی مریشکی کوردستان زیانی زۆری بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، چونکە بەرهەمهێنانی یەك کیلۆ مریشک 2200 دیناری خەرجییەکەیەتی، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەوە بە 1600 دینار دەفرۆشرێت”.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشک و هێلكەی هەرێمی کوردستانی بەو پاساوە راگرت، کە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی دهۆک نەخۆشی ئەنفلەوانزای باڵندە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش 3 شاندی بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بڕیاریشە رۆژی دووشەممە 7-3-2016 شاندێکی دیکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەولێر بکات.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت ” 6 پزیشکی ڤێرتەرنەری بەغدا هاتنە هەرێمی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە بە راپۆرت دڵنیایان کردینەوە نەخۆشیەکە نەماوە و کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی بەغدا بەردەوامە لە رێگریکردن لە هاوردەکردنی مریشکی کوردستان”.
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان “رێگە نادرێت ماسی و سەوزە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە بکرێت، لە هەرێمی کوردستانیشەوە رێگە نادرێت کەرەستەی سەرەتایی بەرهەمهێنانی ئالیکی ئاژەڵ و ڤاکسینی دژی نەخۆشیەکانی پەلەوەر هەناردەی ئەو ناوچانە بکرێت.
ساڵی 2015 کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان 89 هەزار تۆن مریشك و 425 ملیۆن هێلکەیان بەرهەمهێنابوو، لەو بڕەش لەسەتا 80ی بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق هەناردە دەکرا، بەڵام ئێستا راگیراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا بۆ دۆزینەوەی بازاڕێکی نوێ رێگەی داوە ئەو بەرهەمانە لە پارێزگای دهۆکەوە هەناردەی سووریا بکرێن.