شه‌پۆلێكی بارانبارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش هه‌یه‌.
(دارا حه‌سه‌ن) به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆلێك له‌باكوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وایكردووه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه‌شوهه‌وا خۆش بێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌ڕۆژانی (4-5-6)ی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین به‌ڕێژه‌ی جیاواز هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه‌، له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌گه‌ڵ ته‌زره‌ به‌ڕێژه‌ی جیاواز ده‌كرێت.