ژمارەی گەشتیارانی تورکیا لە 2016 دابەزیووە

ژمارەی گەشتیارانی تورکیا لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 6%  دابەزیووە، زۆرترین گەشتیاریش روویان لە ئیستەنبوڵ کردووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، لەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەڵگری رەگەزنامەی تورکی نین، لە تورکیا کەمبووەتەوە. 



به‌ پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی گه‌شتیاری توركیا بێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ هاتنی گه‌شتیار بۆ توركیا %6.4 كه‌می كردووه‌.



له‌ناو ئه‌و شارانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیار لێیه‌وه‌ دێنه‌ ناو توركیا ئیستەنبوڵ بەڕێژه‌ی 59.25% به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ئیدەنه‌ش به‌ڕێژه‌ی 12.27 به‌ پله‌ی دووه‌م دێت و دوا شاریش ئارتڤینه‌ كه‌ رێژه‌ی 9.81% گه‌شتیاران لێیه‌وه‌ دێنه‌ ناو خاكی توركیا.



جگه‌ له‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ توركیا، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 له‌ 1.23% ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیە بێگانانه‌ش له‌ توركیا كه‌میكردووه‌، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و وڵاته‌ ده‌مانه‌وه‌ و هه‌ڵگری كارتی نیشته‌جێبوون بوون.