نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

 
ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەمەش دوای ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا کەمی کرد.
 
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بەهۆی بەردەوام دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمریکا جارێکی تر نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەتەوە بۆ 37.28 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکا بەرز بووەتەوە بۆ 34.77 دۆلار.