هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

 
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرژی رایدەگەیێنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و رێوشوێنی ئەمنی زیاتر گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەناردەی نەوتی کوردستان نەوەستێت.
مورات ئۆزگول، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی رایگەیاند، “لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستپێدەکاتەوە”.
ئۆزگول، ئاماژەی بەوەشکردووە کە “حکومەتی تورکیا رێوشوێنی ئەمنی زیاتری گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان، ئەمەش تەگەرەی بەردەم هەناردەکردنی نەوت کەمدەکاتەوە