ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌

به‌فه‌رمانی وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌فه‌رمانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم، ته‌نها وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم، ڕێگه‌پێدراوه‌ به‌شێوه‌ی‌ فه‌رمیی‌ لێدوان بدات له‌باره‌ی‌ له‌شكرو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دا،هاتووه‌ ((به‌فه‌رمانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ به‌ژماره‌ (1120) له‌ڕۆژی‌ (21-11-2012) به‌پشتبه‌ستن به‌فه‌رمانی‌ (مه‌سعود بارزانی‌) سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم، ژماره‌ (185) له‌ڕۆژی‌ (18-3-2012) ده‌رچووه‌، ته‌نها فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام‌و وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم، ڕێگه‌پێدراوه‌ به‌شێوه‌ی‌ فه‌رمیی‌ لێدوان بدات، له‌باره‌ی‌ له‌شكرو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌‌و گشت هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم به‌گشتی‌)).
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌گه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆ هیچ ئه‌فسه‌رو پله‌دارێك‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك نییه‌، لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن بدات، ته‌نها وته‌بێژی‌ فه‌رمیی‌ نه‌بێت، كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌.