ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا ناسراو بە TIM ئاماری هەناردەکاریی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە، هەرچەندە ئاستی هەناردەکاری تورکیا لە مانگی 2 بەرزبووەتەوە بۆ 10 ملیار و 2800 ملیۆن دۆلار، کە بەڕێژەی 3.1% زیاتر بووە لە هەناردەکاری مانگی دووی ساڵی رابردوو، بەڵام هەناردەکاری تورکیا بۆ عێراق بەڕێژەی 5% دابەزیوە.
دوای تێپەڕینی 14 مانگ، بۆ یەکەمجار ئاستی هەناردەکاریی تورکیا لە مانگی دووی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی دووی ساڵی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاستی هەناردەکاریی تورکیا لە مانگی 2 بەرزبووەتەوە بۆ 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار کەبەڕێژەی 3.1% زیاتر بووە لە هەناردەکاریی مانگی دووی ساڵی رابردوو.
سەرەرای ئەوەش، هەناردەکاریی تورکیا بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە رێژەی ئاڵوگۆڕی یۆرۆ بە دۆلار زیانی زۆری بەرکەوتووە. بەپێی خەمڵاندنەکان رێژەی ئاڵوگۆڕی یۆرۆ بە دۆلار زیانی 128 ملیۆن دۆلاری لە ئاستی هەناردەکاری تورکیا داوە.
هەرچەندە ئاستی هەناردەکاریی لە مانگی 2 لە تورکیا بەرزبووەتەوە، بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە و لە 12 مانگی رابردوودا هەناردەکاری تورکیا 139 ملیار و 700 هەزار دۆلار بووە، کە بەراورد بە ساڵی پێشووتر 10.8% دابەزیوە.
گەورەترین بازاڕەکانی تورکیاش لە مانگی دوو وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، بەریتانیا و عێراق بوون.
هەناردەکاری تورکیا بۆ ئیتاڵیا بەڕێژەی 15.7% بەرزبووەتەوە. بۆ ئەڵمانیا و فەرەنساش هەر یەک بەڕێژەی زیاتر لە 12% بەرزبوونەتەوە، بەڵام بۆ هەناردەکاری تورکیا بۆ عێراق بەڕێژەی 5.8% دابەزیوە.