وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق داهاتی‌ نه‌وتی‌ ئاشكراكرد

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاماری‌ هه‌نارده‌كردن‌و داهاتی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ ڕابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌دا زیاترلە (93) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌.



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، ئاماری‌ هه‌نارده‌كرن‌و داهاتی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ ڕابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌ش له‌مانگی‌ شوباتدا كۆی‌ گشتی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق (93) ملیۆن‌و (536) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوه‌‌و تێكڕای‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتیش له‌یه‌ك ڕۆژدا سێ‌ ملیۆن‌و (225) هه‌زار به‌رمیل بوه‌.



ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌تێكڕای‌ گشتی‌ له‌ (23)دۆلار زیاتر بوه‌، ئاشكراشكراوه‌، داهاتی‌ نه‌وت له‌مانگی‌ شوباتدا بریتیبوه‌ له‌ دوو ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلار.