دانانی مەرجی ڤیزا لە لایەن حكومەتی توركیاوە بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم كاریگەری كردۆتە سەر داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلیمانی رایگەیاند: دانانی مەرجی ڤیزا لە لایەن حكومەتی توركیاوە كاریگەری ڕاستەوخۆی كردۆتە سەر كەمبونەوەی ڕێژەی گەشتیاری لە نێوان هەرێم و توركیا و كەمبونەوەی داهاتی فڕۆكەخانەكە.
ووتیشی: مەرجی پێدانی ڤیزاش بە هەمانشێوە زیانی ماددی بە نوسینگە و كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان گەیاندووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەوێتە بەکرەجۆ بەدووری ١٥ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی ، فڕۆکەخانەکە لەساڵی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی بۆ دانراو و لەساڵی ٢٠٠٥ بەتەواوی بەکار خرا .