بۆ یه‌كه‌مجار ژاپۆن نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی هاوردەکرد.

 
بۆ یه‌كه‌مجار ژاپۆن نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی هاوردەکرد. 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌كاونتی پلاتس ئۆیڵ له‌سه‌ر تۆڕی كۆ‌مه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌زاری وه‌زاره‌تی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازی ژاپۆنه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی كه‌ یه‌كێكه‌ پێشكه‌وتووترین ‌وڵاته‌كانی جیهان، له‌مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی هاوردەکرد.

ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رچه‌نده‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆو به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی، نه‌وت ده‌فرۆشێت و ئه‌مه‌ش گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێرو قه‌یرانێكی ئابووری توندی بۆ هه‌رێم دروستكردووه‌.