10 تۆن مەودای خراپبوو دەستی بەسەردا گیراوە

 
لە ماوەی دووهەفتەدا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستیان گرتووە بەسەر بڕی نزیكەی 10 تۆن خواردن و مەوادی ماوە بەسەرچوو زیان بەخشدا و پاشان لەناو براوه‌.
خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئاسایشی ئابوری و لیژنەی بەدواداچونی عەلوە  لە شاری سلێمانی و دەور و بەری دەست دەگرن بەسەر بڕی 9 هەزار و (705) كیلۆگرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخشدا كە بڕەكەی دەكاتە نزیكەی 10 تۆن.
 وتیشی: “مەوادانەی كە دەستی بەسەردا گیراوە  لە جۆرەكانی خواردن و مەوادە جیاوازەكان پێكهاتوون”.
 
سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن راشیگەیاند، هەموو ئەو مەواد و خواردنانە لە كاتی پشكنین و بەدواداچوونی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستی بەسەردا گیراوە،لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو براون.