ئینفۆگرافیای كاریگه‌رترین رووداوه‌كانی دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جه‌نگی كوه‌یته‌وه تاكو كۆتایی ساڵی 2015.
به‌پێی ئینفۆگرافیایهك رووداوه كاریگه‌ره‌كانی دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جه‌نگی كوه‌یته‌وه تاكو كۆتایی ساڵی 2015 كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 2003 تاكو 2015 یه‌كه‌مجاره تاكو ئه‌و ئاسته دابه‌زینی تۆماركردبێت.
به‌پێی ئینفۆگرافییهكه:
سه‌ره‌تا له ساڵی 1990 به‌هۆی داگیركردنی وڵاتی كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وكاته‌ی عیراقه‌وه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ كێشه‌ی تێكه‌وتووه ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كانی كوه‌یته‌وه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر عیراق كه نه‌یتوانیوه نه‌وت هه‌نارده بكات، تاساڵی 1999 نرخی نه‌وت به 23.73 دۆلار به‌جێگیری مایه‌وه‌و له‌و به‌ینه‌شدا له‌ساڵی 1997 دا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه وڵاتانی ئاسیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیای گرته‌وه له‌و ساڵه تاكو 1991 نرخی نه‌وت داشكانی گه‌وره‌ی تۆماركرد تاكو 17.97 دابه‌زینی تۆماركرد.
هه‌روه‌ها به‌هۆی كه‌م به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 2000 جارێكی تر نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 28.5 دۆلار و دواتر له ساڵی 2001 دا به‌هۆی هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه نرخی نه‌وت جارێكی تر دابه‌زینی تۆماركرد‌و تا ساڵی 2003 له‌و ئاسته‌ی پێشوویدا یاری ده‌كرد تا له‌ساڵی 2003 دا جارێكی تر نرخی نه‌وت دابه‌زینی تۆماركرد‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته 24.44 دۆلار دواتر له‌و نرخه‌دا یاری ده‌كرد تاكو ئه‌وه‌ی له ساڵی 2008 به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو تاكو له‌ساڵی 2009 دا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له وڵاتانی ئهمریكاو ئه‌وروپاكرد نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 140 دۆلار كه ئه‌مه‌ش له‌و مێژوودا بۆیه‌كه‌مین جار نرخی نه‌وت بگاته ئه‌و ئاسته، تاكو ساڵی 2010 كه به‌هۆی رووداوه‌كانی بههری عه‌ره‌بی له وڵاتانی تونس و میسر و لیبیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تر نرخی نه‌وت جارێكی تر دابه‌زینی تۆماركرد گه‌یشته 98 . 95 دۆلار‌و له‌و نرخه‌دا یاری ده‌كرد، تاكو له‌ساڵی 2015 دا به‌هۆی خاوی گه‌شه‌ی ئابوری له ناوچه‌ی ئۆپیك و شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی تۆماركرد‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت تاكو خوار 30 دۆلار دابه‌زی و قه‌یرانێكی دارایی قوڵ رووی كرده وڵاتانی ئۆپیك .
ئینفۆگرافیای كاریگه‌رترین رووداوه‌كانی دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جه‌نگی كوه‌یته‌وه تاكو كۆتایی ساڵی 2015.