لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی ،،ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،، سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پشەسازی سلێمانی باس لە كاریگەری ئۆپراسیۆنی دیجلە دەكات لەسەر رەوشی بازرگانی و جوڵەی بازاڕ
ئارامی و بازرگانی
سیروان محەمەد دەڵێت لە هەر ناوچەیەك ئارامی هەبێت لەو ناوچەیەدا جوڵەی بازرگانی هەیە، بە نمونەش هەرێم بەهۆی ئارامی و سەقامگیری ئاسایشەوە تاوەكو ئێستا لەجوڵەی بازرگانی و بازاردا لە پێش عێراقەوە بوە و بازرگانانی شارەكانی عێراقیش بۆ پشودان رو لە هەرێمی كوردستان دەكەن .
هێزەكانی دیجلە و رێگری لە قافڵەی بازرگانی
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێیوایە هێزەكانی دیجلە بونەتە هۆی دڵەراوكێ بۆ بازرگانەكان و لە چەند رۆژی رابردودا لە كەركوك و جەلەولا بە بیانوی گومرگ نەكردنیان لەلایەن بەغداوە و نەپشكنینی لەلایەن كوالیتی كۆنترۆڵەوە،رێگری لە چەندین بارهەڵگر كراوە، ئەو بیانوانەش لەجێی خۆیدا نیەوە و هێزەكانی دیجلە بۆیان نیە رێگری لە بازرگانان بكەن، لە بەغداش رێگری لە بازرگانەكان كراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە تایبەتەكانیاندا گیراوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبیلەكانیان ژمارەی شارەكانی هەرێم بون،هۆكاری هەمو ئەوانەش هێزەكانی دیجلەو سیاسەتی حكومەتی عێراقە بەرامبەر بازرگانەكانی هەرێم، ئەو دڵە راوكێیەی هێزەكانی دیجلە تەنها كاری نەكردۆتە سەر بازرگانەكان بەڵكو ئوتێل و چێشتخانەو میوانخانەكانیش توشی زیان بون و جوڵەی بازاڕ بە گشتی لاواز بوە.
رۆڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەو روداوانەدا
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رونیدەكاتەوە،لەدوای رێگری كردن لە بارهەڵگرو قافڵە بازرگانیەكان لەلایەن هێزەكانی دیجلەوە، وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق و یەكێتی ژورە بازرگانیەكاندا ئەنجامداو ، لایخۆشیانەوە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بەو روداوانە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی حكومەتی عێراقدا كۆبونەوە و دواتر هاوچۆ بازرگانیەكان ئاسایی كرایەوە، هەمو ئە رێگریانە ماوەی پێنج رۆژی خایاند و بوە هۆی وەستانی 700 بارهەڵگر، كە ئەگەر لەو 5 رۆژەدا رێگری نەكرایە ئەوا نزیكەی “5”هەزار بارهەڵگر ،كە كاڵای بازرگانیان پێبوە لە هەرێمەوە دەرۆشتە شارەكانی دیكەی عێراق.