لە ئەمرۆ یەكشەممەوە 28/2 مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەكرێتەوە لە پاش سێ رۆژ لەداخستنی بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئێرانەوە.
لە راگەیاندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی، كۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئاگاداری شۆفێران و بازرگانانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاتەوە كە لە یەكشەممەوە هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی لەو مەرزە ئاسایی دەبێتەوە.
پێشتر لە پێنجشەممەی رابردووەوە 25/2 مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنوری قەزای پێنجوێن بە هۆی بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكانی ئێرانەوە داخراو زیانە ئابووریەكانی داخستنی ئەو مەرزەش بۆ یەك رۆژ بە (500 )ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.