نرخى نه‌وت له‌ بازاڕ‌كانى جیهاندا به‌رزبۆوە

 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى شوبات، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕ‌كانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌ بینى.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برینیت به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 36 دۆلار و 18 سەنت، و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاویش به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 33 دۆلار و 84 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه‌ ته‌وژمێكى ئابورى ڕوى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بووه‌ته‌ هۆى نزمبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، و كوردستانیش وه‌ك هه‌رێمكى پشتبه‌ستوو به‌ نه‌وت كێشه‌ى گه‌وره‌ى ئابورى بۆ دروستبووه‌.