بانكی ناوه‌ندی عیراق، بڕی 94 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به رۆژی پێشوو كه 103 ملیۆن دۆلار بوو، دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی، ئه‌و بڕه‌ش به بڕێكی كه‌م له‌به‌رانبه‌ر پێداویستی بازاڕدا، داده‌نرێت و به كه‌مترین ئاستی فرۆشتنی دراوه بیانییه‌كانیش له ساڵی 2016دا، ئه‌ژمار ده‌كرێت.
بانكی ناوه‌ندی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕی 94 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری به نرخی 1182 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووه، له پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌شدا، 25 بانك و 20 كۆمپانیای حه‌واڵه‌ی دارایی به‌شدارییان كردووه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، بڕی فرۆشتن به كۆمپانیاكانی حه‌واڵه‌ی دارایی گه‌یشتووه‌ته 80 ملیۆن دۆلار، 14 ملیۆن 700 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش فرۆشراوه.
بانكی ناوه‌ندی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتن و كڕینی دۆلار به به‌های 1182 دینار كرده‌وه، به‌های فرۆشتنی دۆلاریشی بۆ كۆمپانیاكانی حه‌واڵه‌ی دارایی به 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كه عموله‌ی 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێكی له‌گه‌ڵدا بووه، فرۆشتنیش به شێوه‌ی كاش به به‌های 1182 دینار بووه بۆ دۆلارێك كه 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك، عموله‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵدابووه.
به‌پێی ئامارێكی بانكی ناوه‌ندی عیراق، له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، زیاتر له 3.3 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه فرۆشراوه.