ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی كه له‌ئێستادا عیراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازاڕ‌و كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دروستكردووه، به‌جۆرێك زۆربه‌ی ئاماژه‌پێده‌ره ئابوورییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پله‌یی چالاكییه ئابووری‌و بازرگانیه‌كانی عیراق سست بوونه‌ته‌وه، به‌بۆچونی شاره‌زایانی بواری ئابووریش، سیاسه‌ت‌و ئابووری دوو دیوی دراوێكن كه ئه‌گه‌ر باری ئابووری وڵاتێك به‌ره‌و خراپ بوون بچێت، ئه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، هاوكات ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسیش به‌ره‌و خراپ بوون بچێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری به‌جێده‌هێڵێت.
كاردانه‌وه‌ی سیاسیه‌ت له‌سه‌ر ئابووری
كه‌مال ره‌شید وه‌ك هاووڵاتییه‌ك باسی له‌وه‌كرد كه‌هیچ دڵنیاییه‌ك لای هاووڵاتیانی عیراق نه‌ماوه، نه‌مانی دڵنیاییش وایكردووه كه‌مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان بوه‌ستێنرێت، ئه‌و كار‌و بازرگانیه‌شی كه‌پێشتر هاووڵاتیان ئه‌نجامیان ده‌دا‌و قازانجیان لێده‌ستده‌كه‌وت، به‌ره‌و سست بوون‌و خاوبوونه‌وه ده‌چێت.
ئه‌و هاووڵاتییه نمونه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت:»پێش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان به‌ره‌و ئه‌م گرژییه‌ی ئێستا بچێت، سه‌رمایه‌داران‌و بازرگانان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه‌پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری‌و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان‌و پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له‌ته‌واوی عیراقدا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌ئێستادا هاتۆته ئاراوه، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ستاندوه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئاماده‌نین به‌بێ بوونی دڵنیایی، پڕۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن».
ئابووری عیراق‌و شه‌ڕه ماڵوێرانیه‌كان
هاوكات به‌كر سدیق شاره‌زای بواری ئابووری، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی بارودۆخه سیاسییه‌كانی عیراق‌و ناوچه‌كه له‌سه‌ر كه‌رته ئابووری‌و بازرگانیه‌كان بۆ كوردستانی نوێ-ی روونكرده‌وه‌و وتی:»ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ڕابردووی عیراق بده‌ینه‌وه، ئه‌وه به‌ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه‌میلله‌تی عیراق به به‌رده‌وامی باجی سیاسه‌تی سه‌ركرده‌كانی داوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌ك كه‌نه‌یانهێشتووه بارودۆخی ئابوورییان جێگیر ببێت، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ناڕاسته‌ی كه‌په‌یڕه‌ویان كردوه، چ به‌رامبه‌ر به‌وڵاتانی دراوسێ بووبێت له‌ڕابردوودا كه‌بووه هۆی داته‌پینی ژێرخانی ئابووری وڵات‌و هه‌ژاربوونی دانیشتووانه‌كه‌ی‌و نه‌مانی كار‌و داخستنی له 95%ی كارگه‌كان‌و كۆچكردنی دانیشتووانی عیراق بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو دابه‌زینی رێژه‌ی خوێنده‌وارو چه‌ندین كاریگه‌ری تر كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی روخانی رژێمه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه».
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری وتیشی:»به‌ڕوخانی رژێمی به‌عسیش، به‌سه‌دان ملیار دۆلار زیان به‌ر جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراق كه‌وت، به‌هۆی دروست بوونی جه‌نگ‌و به‌تاڵان بردنی داموده‌زگاكان‌و دووباره ته‌رخانكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌بودجه‌ی عیراق بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو، بۆیه هه‌موو ئه‌مانه زیانی گه‌وره بوون بۆ ته‌واوی عیراقیه‌كان».
مه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری
به‌كر سدیق هاته سه‌ر باسی بارودۆخی ئێستای عیراق‌و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی‌و روونیكرده‌وه، له‌ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و ململانێ‌و گرژییه سیاسییه‌ی كه له‌شه‌قامی عیراقدا به‌رپابووه، بۆ جارێكی تر وڵات به‌ره‌و قه‌یرانێكی ئابووری دژوار‌و مه‌ترسیدار ده‌بات كه‌ئه‌گه‌ر زیاتر په‌ره‌بسێنێت، ته‌واوی عیراقیه‌كان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، به‌جۆرێك ئێستا سه‌رمایه‌داره‌كانی عیراق نا‌وێرن سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كانیش به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخه سیاسییه‌كه‌وه، ئاماده‌نین وه‌به‌رهێنان له‌وڵاتێكدا بكه‌ن كه‌بارودۆخه سیاسییه‌كه‌ی جێگیر نییه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌زیان ده‌كه‌وێته‌وه بۆ سه‌ر ئابووری عیراق.
چۆن ئابووری عیراق ده‌بوژێته‌وه؟
سه‌باره‌ت به‌چارسه‌ره‌كان‌و جێگیربوونی ره‌وشی ئابووری عیراق، ئه‌و وتی:»چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆئه‌وه‌ی عیراق ببێته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی جێگیر‌و به‌هێز
كه له‌ترسی داڕمان دووركه‌وێته‌وه‌و هه‌نگاوی فیعلی بۆ به‌هێزبوون بنێت، یه‌ك له‌و رێگایانه كه له‌پێشتردا ئاماژه‌مان بۆ كردووه ئه‌وه‌یه سیاسه‌ت له‌پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات به‌كاربهێنرێت، نه‌ك سیاسه‌ت له‌پێناوی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و به‌كارهێنانی بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت، دووه‌م به‌گه‌ڕخستنی داهاتی وڵات بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌هێزكردنی سوپا‌و پڕچه‌ك كردنی‌و كڕینی ته‌قه‌مه‌نی‌و به‌هه‌ده‌ردانی به‌شێك له‌بودجه‌ی عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه».
ئه‌و ئابووریناسه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سێیه‌م رێگه‌چاره‌ش گرنگیدانه به‌بانكه‌كان‌و كه‌رته پێشه‌سازی‌و
گه‌شتیارییه‌كان، له‌هه‌مووی گرنگتریش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی عیراق مونته‌دایه‌كی ئابووری رێكبخرێت بۆ په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان.
سەرچاوە: كوردستانی نوێ