بەمەبەستی خۆ ئامادەکاری بۆ فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕکرن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ نوینەری بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندی دارەکان کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەر زەکی هەناری و کەمال حەمە علی و ئازاد شمقار ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەبوون، لەگەڵ نوێنەرانی بەشێک لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی سلێمانی تایبەت بە پێشانگای سلێمانی کۆبونەوە کەتیایدا گفتوگۆکرا لەسەر تەواوی پێداویستیەکان و خۆ ئامادەکاریەکان بۆ فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕکرن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی .
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەمال حەمە عەلی ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی” فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕکرن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت که‌سه‌رجه‌م بواره‌کان له خۆ ده‌گرێت و به داشکاندنی %٧٠ وەک هاوکاری بۆ فەرمان بەران و خەڵکی کوردستان تا سودمەندبن لەکڕینی کاڵاکانیان بەنرخێکی هەرزان چونکە لەئێستادا هەرێمی کوردستان بەقەیرانی ئابوری‌دا تێدەپەڕێت دەمانەوێت هاوکاری فەرمانبەران بین ” .
ڕاشیگه‌یاند” به‌چاودێری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت که‌تیایدا کۆمپانیاکان به‌ڕێژه‌ی له%٧٠ داشکاندن ده‌که‌ن کە تا ئێستا زیاتر لە 40 کۆمپانیای بیانی لە ووڵاتانی تورکیا و ئێران و پاکستان و میسر بەشدارن وە زیاتە لە 70 کۆمپانیای ناوخۆیش بەشداردەبن”
وتیشی” کردنه‌وه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه بۆ هاوکاری خه‌ڵکی کوردستانه تا بتوانن سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن به‌نرخێکی هه‌رزان پێداویستیه‌کانیان بکڕن وە گواستنەوەی هاووڵاتیان بۆ پێشانگاکە بەخۆڕای دەبێت و پاس ئامادەکراوە بۆ چون و گەڕانەوەی هاووڵاتیان”
فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی له 10/٣/٢٠١٦ ده‌ست پێده‌کات که ٥ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تا 15/3 و تیایدا هه‌مو جۆره پێداویستیه‌کان وه‌ک جلوبه‌رگ و کوتاڵ و پێڵا و به‌رهه‌می پێستی و جوانکاری و به‌رهه‌می خۆراک و په‌ڕاوگه و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و شوشه‌وات و کاره‌بای و مۆبایل تیایدا نمایش دەکرێت و دەفرۆشرێت.