ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە، پێشبینی ناكرێ كە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری هەرێم – توركیاوە تا رۆژی دوو شەممەی داهاتوو دەستپێبكاتەوە بەهۆی كێشەی ئەمنی لە نزیك بۆرییەكە.
هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە 17ی ئەم مانگە راوەستاوە، كە رۆژانە 600 هەزار بەرمیل بۆ بەندەری جیهانی توركیا دەگوازێتەوە لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان و كەركوكەوە.