بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات “بۆماوەی سێ رۆژ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دادەخرێت، رۆژی یەكشەممە مەرزەكە دەكرێتەوە”.
شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ رایگەیاند “بەبۆنەی هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆماوەی سێ رۆژ لەرۆژی پێنجشەممەوە تاوەكو شەممە دەروازەی مەرزەكە دادەخرێت و رۆژی یەكشەممە دەكرێتەوە”.
وتیشی “بەهۆی داخستنەكەوە زەرەر لەگومرگەكە نادرێت، تەنها بارەكان دەوەستێت، رۆژی یەكشەممە ماندوبون و هیلاكبونێكی زیاتری دەوێت تاوەكو قەرەبوی ئەو وەستانە دەكرێتەوە”.