هاوڵاتیان متمانەیان بە بانكە حكومیەكان كەمبۆتەوە

 
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و كەمبونەوەی پاڵپشتی دارایی حكومەت بۆ بانكە حكومیەكان، لەئێستادا متمانەی هاوڵاتیانیش بەو بانكانە كەمبۆتەوەو لەبەرامبەریشدا بۆ رایكردنی كارو دانراوە داراییەكانیان هاوڵاتیان زیاتر روو لە بانكە تایبەتەكان دەكەن.
 
دكتۆر خالید حەیدەر مامۆستای ئابوری لە زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: قەیرانی دارایی هەرێم و كاریگەربوونی بانكە حكومیەكانیش بەو قەیرانە وایكردوە هاوڵاتیان كەمتر بۆ كاروبارەكانیان ئەو بانكانە بەكاربهێنن و لەبەرامبەریشدا رۆڵی بانكە تایبەتەكان زیاتر  بەهێزتر بووە.
 
وتیشی: رۆتینیاتی زۆرو داواكردنی بەڵگەنامەی زۆر بۆ رایكردنی كارەكانیان یەكێكی ترە لەو گرفتانەی لاوازی بۆ رۆڵی بانكە حكومیەكان دروستكردوە، كە لەبانكە تایبەتیەكاندا ئەو رۆتینیاتە كەمتر بەدی دەكرێت.