بۆیەکەمجار کارگەیەکی رستن و چنین و دروومان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە. کەلوپەلەکانی كارگەكە لە وڵاتی ژاپۆنەوە هاتوون و لە سەرتاسەری عێراق ئامێری لەو جۆرە نییە، ئەو کارگەیەیە ئێرانییە و 3 لقی سەرەکی لە ئێران هەن و چوارەم لقی لە هەڵەبجە دەكرێتەوە.
ئەحمەد شێخە، سەرپەرشتیاری کارگەی رستین و چنینی هەڵەبجە بە رایگەیاند “سەرەتا ئێمە لەڕێگەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە کارەکانی ئەو کارگەیە ئاشنابووین، دواتر سەرادنی ئێرانم کرد و لەنزیکەوە لەگەڵ خاوەنی کارگەكە گفتوگۆم کرد، داوام لێکردن لقێکی کارگەکەیان لە هەڵەبجە بکەنەوە، ئەوانیش بە پێشنیازەكەم رازی بوون”.
سەرپەرشتیاری کارگەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزراندنی ئەو کارگەیە لە شاری هەڵەبجە هەلیکار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان دەڕەخسێنێت و دەتواندرێت جلوبەرگ بخاتە بازاڕەوە.