نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی، ئەمەش بەهۆی بێهیوابوونی بازاڕەکان لە نەبوونی دەرئەنجامێکی ئەرێنی کۆبوونەوەکانی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەفتەی رابردوودا.
بەهای نەوت لە هەفتەی رابردوودا زۆرترین هەڵبەزین و دابەزینی تۆمارکرد و، لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا لە هەفتەی رابردوودا و لەم هەفتەیەشدا لە ئاستەکانی 33 دۆلار جێگیربوو، لەکاتێکدا لەم هەفتەیەدا زیاتر لە سێجار نرخی نەوت ئاستی 35 دۆلار و 45 سەنتی تێپەڕاند، بەڵام نەیتوانی بگاتە ئاستەکانی نزیک 36 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستەکانی سەرووی 35 دۆلار دوای ئەوە هات، بەرهەمهێنەرانی نەوت هەوڵیاندا برینە ئابوورییەکانیان تیمار بکەن کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت تەواو سەرگەردانی کردوون.
سعودیە، رووسیا، ڤەنزوێلا و قەتەر، دواتریش عێراق و ئێران بڕیاریاندا لەپێناو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی نەوت و نزیکبوونەوەی ئاراستەی خواست و خستنەڕووی نەوت بەڕووی یەکدیدا، لەسەر ئاستێکی دیاریکراوی بەرهەمهێنانی نەوت رێکبکەون.
رێککەوتنە چوارقۆڵییەکەی سعودیە، ڤەنزوێلا، رووسیا و قەتەر بازاڕەکانی نەوتی ژیاندەوە، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بوو و نرخی نەوتی بە نزیکەی سەدا 10 بەرزکردەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە نەیتوانی تاوەكو کۆتایی هەفتە درێژە بکێشێت، چونکە هیچ دەرەنجامێکی کردەی بەدوای خۆیدا نەهێنا، بۆیە جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و لە ئاستەکانی 33 دۆلار جێگیر بووەوە.
سەڕەرای ئەوەی لە دوایین هەفتەدا نرخی نەوت دابەزی، بەڵام لەسەر بنەمای مانگانە تاوەكو ئێستا لەم مانگەدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 4 دۆلار گەشەیکردووە.