داهاتی پیشەسازی گەشتیاری لە ئاستی جیهاندا دابەزیووە

داهاتی پیشەسازی گەشتیاری بەهۆی رووداوە توندئاژۆییەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زیکا لە ئاستی جیهاندا دابەزیووە.
کردەوە تووندئاژۆییەکانی پاریس، تونس ، میسر و تورکیا لە ساڵی 2015 دا ، کاریگەرییان لە سەر دابەزینی ئاستی گەشتیاری لە جیهاندا هەبوو.
هەردوو ئاژانسی گەشتیاری تۆماس کووکی بەریتانی و توی ئەڵمانی، رایانگەیاند، گەشتەکانیان بەرەو تونس هەڵدەوەشێننەوە، هەروەها گەشتەکانیان بەرەو شەرمولشێخی میسر هەڵوەشاندەوە، بەوهۆیەشەوە داهاتی ساڵی رابردووی ئەو کۆمپانیایانە بە رێژەی  %07 دابەزی.
جگە لە مەترسی رووداوی تیرۆریستی، پەرەسەندنی ڤایرۆسی زیکایش لە کیشوەری ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی گەشتیاران بە ترسەوە لە گەشتکردن بۆ ئەو ناوچەیە بڕوانن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەرەوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی زیکا لە ئەمریکای لاتین پێویستی بە پلان و یەکگرتوویی نێودەوڵەتی هەیە.
ئەو ڤایرۆسە تەشەنەی کردووە بۆ دەیان وڵات و بەردەوام لە پەرەسەندندایە، ئەو وڵاتانەشی گرتووەتەوە کە میوانداری ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران دەکەن.