ڕاشی بەرهەمێک لەناوخۆدا

لەئێستادا دەتوانیت چاوەڕێ بکەیت تا بەشێوازێکی نوێی و بەتازەی خواردنی ڕاشی بە کونجیت بۆ ئامادە بکەن.
 
پشتیوان محەمەد کە هاووڵاتییەکی شاری سلێمانی یه‌ لەشەقامی پیرەمێرد دوکانێکی خنجیلانەی داناوەو بەبەرچاوی مشتەریەکانیەوە ڕاشی ئامادە دەکات و پێیان دەفرۆشێت.
 
فایەق علی کە پیاوێکی بەتەمەنبوو لەکاتی ڕاشی کڕیندا قسەی دەکردوو دەیوت” بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر باشە بەبەرچاوی خۆتەوە ڕاشییەکەت بۆ دروست دەکەن و هەستدەکەیت کە ئەمە پاکە ترست لەوە نیە کە لەبازاڕدا دەیکڕیت کۆنبووە یان کونجیەکەی ئەبێت باش بێت بۆیە من ئەوە چەن جارێکە لێرە دەیکڕم و زۆرم حەزلێیە”
 
پشتیوان محەمەد علی خاوەنی دوکانەکە دەڵێت” خزمەکانم لەشاری هەولێر لەم ئامێرەیان هەبوو وە منیش زۆرم پێخۆشبو کەبتوانم لە سلێمانی ئەوکارە بکەم هەربۆیە ئامێرێکی دروستکردنی ڕاشیم هێناو لەشاری سلێمانی دامنا چونکە تەندروست و پاکە کە ڕۆژانە بەپێی خواستی خەڵک ڕاشی ئامادە دەکەین بەباشترین جۆری کونجی”
 
وتیشی” ڕاشی وەرزییە لەوەرزی هاویندا زۆر بەکار نایەت بەڵام من بەرنامەم ئەوەیە کە بتوانم لەساڵی ئایندەدا چەند ئامێرێکی زیاتر دابنێم و بەرهەم هێنانم زیاتر دەکەم بۆئەوەی بتوانم بەر هەمی ناوخۆی بەکوالێتی بەرز دابین بکەم و بەسەر سەرجەم مارکێتەکانی سلێمانیدا دابەشی بکەم چونکە ڕاشێکەی ئێمە لە باشترین کونجی دروست دەکرێت”
 
لەبارەی جیاوازی بەرهەمەکانی لەگەڵ ئەوبەرهەمانەی لە ووڵاتانی دیکەوە دێت پشتیوان دەڵێت” ئێمە جۆری کونجییەکەمان جیاوازە کوالێتی بەرز بەکار دەهێنین ئەوەی باشە ئەوە بەکار دەهێنین و بەبەرچاوی موشتەریەکانەوە دروستی دەکەین تا دڵنیابن بە پاکی بەرهەمەکە غەشی تیادا نیە بۆیە دڵنییایمان داوە بەهاووڵاتیان کە بەرهەمی باش بەکار دە هێنین”
 
دلاوەر علی سۆفی کەریم ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت” وەک پرۆژەی بچوک و خاوەن پیشە هەوڵێکی باشە بۆ پێگەیاندنی بەرهەمی ناوخۆی و هەلی کار دانانی ئەمجۆرە کارگە بچوکانە دەبێتە بەرەو پێشجونی کاری ناوخۆی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەرهەمەکان لە ناوخۆدا وە دەبێتە هۆکارێکیش بۆ هاندانی جوتیاران تا لە کوردستان گرنگی بدەن بەبەرهەمی کونجی”
 
ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی پێی وایە دەبێت ئەوکەسانە هاوکاری بکرێن و کارئاسانیان بۆ بکرێت تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی پارێزگاری لێبکرێت و بەردەوامی بدەن بە کارەکانیان.