به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌كانی هەرێمی كوردستان به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی، به‌هۆی رووداوه ناوخۆییه‌كانی توركیاوه وه‌ستاون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: “له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ئاگارداركراونه‌ته‌وه ئه‌و هێڵه ماوه‌ی دوو رۆژه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ نه‌وت ده‌گەیێنێته به‌نده‌ره‌كه‌یان، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی ئورفا”.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راپۆرتی پەیوەست بە قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی لە مانگی یەکی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “رۆژانە تێکرا 601 هەزار و 811 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە”.
بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی 2016، 18 ملیۆن و 656 هەزار و 131 بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمی کورستان هەناردەکردووە. بەو پێیەش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆرییەوە رۆژانە تێکرا 601 هەزار و 811 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.