وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه عیراق ئۆتۆمبێلی جۆری بیجۆ- پیكاب به‌رهه‌م ده‌هێنێت و نمونه‌یه‌كی ئه‌و ئۆتۆمبێلهشیان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سایتی شه‌فه‌ق نیوز وێنه‌یه‌كی لێ بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان رایگه‌یاندووه كه ئۆتۆمبیله‌كه له جۆری (بیجۆ – پیك ئاب)به و توانای هه‌ڵگرتنی یه‌ك ته‌ن قورسایی هه‌یه.
عه‌بدلواحد شمه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاشكرایكردووه كه پیك ئابه عیراقییه‌كه، یه‌ك كابینه‌یه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی له جۆری 1700 CC یه و بۆ گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك له‌نێوان شاره‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.


