عیراق ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ سڕكردن (تجمید)ی بەرهەمهێنانی نەوت بە مەرجی ڕێككەوتنی وڵاتانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیك.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عیراق بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە، كە حكومەتی عیراق ئامادەیە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئاستی بەرهەمی مانگی ڕابردوویدا سڕ بكات و لەو بڕە زیاتر بەرهەم نەهێنێت.
سەرچاوەكە وتووشیەتی: “تەنها مەرجی عیراق بۆ ئەو كارە ئەوەیە، كە سەرجەم بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیك بگەنە ڕێكەوتن.
جەختیشی كردۆتەوە، كە عیراق لەگەڵ هەر بڕیارێكە ببێتە هۆی پاڵپشتی كردنی نرخی نەوت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، هەردوو وڵاتی گەورەی هەناردەكاری نەوت (ڕوسیا و سعودیە) ڕێكەوتن لەسەر سڕكردنی ئاستی بەرهەمی نەوت و مەرجی ئەوەشیان داناوە، كە وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت هەمان بڕیار بدەن.