فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی بەیانی دەکرێتەوە

 
 فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆ بازاڕکرن له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی بەیانی پێنج شەممە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌سه‌رجه‌م بواره‌کان له‌ خۆ ده‌گرێت و به‌ داشکاندنی %٧٠ .
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند” به‌چاودێری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وپارێزگاری سلێمانی بەیانی پێنج شەممە فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌تیایدا کۆمپانیاکان به‌ڕێژه‌ی له‌%٧٠ داشکاندن ده‌که‌ن”
وتیشی” کردنه‌وه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بۆ هاوکاری خه‌ڵکی کوردستانه‌ تا بتوانن سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن به‌نرخێکی هه‌رزان پێداویستیه‌کانیان بکڕن”
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تائێستا 100 کۆمپانیا به‌شداریانکردووه‌ و به‌شێوه‌کی باش هاوکاری خه‌ڵک بکه‌ن له‌م قه‌یرانه‌.
فستیڤاڵی نه‌ورۆز بۆبازاڕکردن له‌سلێمانی له‌ بەیانی پێنج شەممەوە ١٠/٣/٢٠١٦ ده‌ست پێده‌کات  تا ١٤/٣ و تیایدا هه‌مو جۆره‌ پێداویستیه‌کان وه‌ک جلوبه‌رگ و کوتاڵ و پێڵا و به‌رهه‌می پێستی و جوانکاری و به‌رهه‌می خۆراک و په‌ڕاوگه‌ و که‌لوپه‌لی ناوماڵ و شوشه‌وات و کاره‌بای و مۆبایل تیایدا نمایش دەکرێت و دەفرۆشرێت.