عێراق لە كۆنگرەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بەشداری دەكات و بەپێی گوتەی بریكاری وەزیری نەوت، كۆنگرەكە ئەمڕۆ سێشەممە 16-2-2016 لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو هەواڵە لە لایەن ئۆپێك رانەگەیێندراوە.
فەیاز نیعمە، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی “بەشداریكردنی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی قەتەر بووە، كۆنگرەی نەوت كە رۆژی سێشەمە 16/2/2016 بە ئامادەبوونی سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەستپێدەكات، باس لە واقیعی بەرهەمهێنانی نەوت و بەشە فەرمییەكان دەكات”.
نیعمە فەیاز وتیشی “وەستاندنی دابەزینی نرخی نەوت لە بەرژەوەندی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دایە، عێراقیش ئامادەیە هاوكاری تەواو بكات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی نەوت چ لەنێو رێكخراوی ئۆپێك یان لەدەرەوەی رێكخراوەكە بێت”.
نزیكەی 2 ساڵە بەهۆی زۆری فرۆشتنی بەرهەمی نەوت و كزبوونی ئابووری كە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردووە، ئەمەش بەشێوەیەكی نەرێنی كاری كردووەتە سەر زۆربەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.