شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەمڕۆ سێشەممە 16/2/2016 سەردانی بەغدا دەکەن و، لەسەر کێشە کشتوکاڵییەکان و قەدەخەکردنی هەناردەکردنی بەروبومی پەلەوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی گفتوگۆ دەکەن.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند: “دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا رێگری كرد له چوونی مریشك‌و به‌رهه‌مه‌كانی په‌له‌وه‌ر و هێلكه‌ی كوردستان بۆ به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه رێگریمان كرد له‌چوونی هه‌موو به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌غدا، به‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه ده‌ركیانه‌شەوە كه به ترانزێت له كوردستانه‌وه ده‌چوونه به‌غدا، لەبەرئەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقی ده‌چینه به‌غدا و باسی گرفتی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیش ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ی ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و هاورده و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، وه‌زیری كشتوكاڵ باسی له‌وه كرد کە ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌نه ئه‌نجام، تووشی زیان نابن، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك رێکكه‌وتوون کە مریشك و هێلكه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی سووریا هه‌نارده بكه‌ن.
وەزیری کشتوکاڵ راشیگەیاند: “ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکیشبکەوین ئه‌وا به‌رهه‌می مریشك و هێلكه‌ی كوردستان به‌م نزیكانه هه‌نارده‌ی سووریا ده‌كه‌ین”. هه‌ر بۆیه پێشبینی كرد به‌و هۆیه‌وه مریشك‌و هێلكه‌ی ناوخۆی كوردستان نرخی به‌رزبێته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردووا حكومه‌تی عێراقی بڕیاریدا رێگری بكات له هه‌نارده‌كردنی مریشك و هێلكه‌ی كوردستان بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا رێگری بكات له هه‌نارده‌كردنی هه‌موو به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵیی له‌هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ به‌غدا، به‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیانه‌شه‌وه كه به‌ترانزێت له كوردستانه‌وه ده‌برانه ناوەند و باشووری بەغدا.